به‌ڕازیل دووباره‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئێنگلته‌را سه‌ركه‌وت
نوشته شده توسط : Honar Pirani

به‌ڕازیل دووباره‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئێنگلته‌را سه‌ركه‌وت

 

له‌ میانه‌ی یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندی و به‌ڕازیلی له‌سه‌ر یاریگای ئیماراتز له‌ شاری ڵه‌نده‌ن به‌ ناوبژیوانیه‌تی ئینگلیزی مایك دین به‌ یه‌ك گه‌یشتن،،،هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی كه‌ ئه‌م یارییانه‌ خۆ ئاماده‌ كاریه‌ بۆ ئه‌و به‌ر له‌ ده‌ست پێ كردنی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2010 له‌ ئه‌فریقیای باشوور وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕاهێنه‌ری سیلیساو كارلۆس دۆنگا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی بانگێشتی ئه‌م یارییه‌ نه‌كردبوو كه‌چی توانیان ئاستێكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندی بشێوێنن وه‌ له‌ خووله‌كی 44ـی له‌ لێدانێكی یاریزان ڕۆبینیۆ كه‌ به‌ پێی یاریزانی یانه‌ی بلاكبێرنـی ئینگلیزی كێث ئاندرۆس كه‌وت و ڕووی كرده‌ گۆڵه‌كه‌وه‌ به‌م جۆره‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ كۆتایی پێهات،،له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سیلیساو توانی كۆنترۆلی یاریگا بكات و شێوازی خۆی فه‌رز بكات له‌ناو یاریگا وه‌ ڕاهێنه‌ری دۆنگا چه‌ندین گۆڕانكاری ئه‌نجامدا و توانی له‌ خووله‌كی 77 له‌ ڕێگه‌ی یاریزان ڕۆبینیۆ گۆڵێكی یه‌كجار جوان تۆمار بكات.

97375826, Getty Images /Getty Images Sport




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 762
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست